هێزه‌كانی عێراق كه‌مپینێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه كه ئامانجیان حه‌شارگه و جبه‌خانه‌كانی گومانلێكراوانی تیرۆریزمه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دیاله، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله دووشه‌ممه (8 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده، فه‌ریق مه‌زهه‌ر عه‌زاوی، به دیارونای وت: "یه‌كه جیاوازه‌كانی سوپای عێراق له كه‌مپینه‌كه‌دا به‌شدارن، كه پێكدێت له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌وز نه‌دا، عه‌زیم، حاوی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان."
ناوبراو وتی: "له یه‌كه‌مین كاتژمێره‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، هێزه‌كانمان تیرۆریستێكی ترسناك و سێ گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد، دوو تونێل و جبه‌خانیه‌كی داعشیان تێك‌شكاند و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 43 بۆمبی ده‌ستكرد و دوو هێلكه‌ی بۆمبڕێژكراودا."
وتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامده‌بێت وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی داعش هیچ كاریگه‌رییه‌كی له ناوچه‌كانی سه‌رسنووری نێوان دیاله و پارێزگاكانی دیكه نه‌ماوه."