رێكخراوێكی خێرخوازیی ئه‌فریقای باشور سێشه‌ممه (9 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند كه به فه‌رمی پێیانڕاگه‌یانراوه فۆتۆگرافه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ كه له سوریا رفێنرابوو، زیندووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه خێزانه‌كه‌ی خۆیان بۆ یادكردنه‌وه‌ی یه‌كساڵه‌ی رفاندنه‌كه‌ی ئاماده‌كردبوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
شیراز محه‌مه‌د له 10ی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو رفێنرا له كاتی گه‌شتكردنیدا بۆ سه‌رسنووری توركیا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه له لایه‌ن رێكخراوی خێرخوازیی دیاریی به‌خشنده‌كانه‌وه پشتگیریده‌كرێت له شارۆچكه‌ی داركوشی سوریا، 100 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای حه‌له‌ب.
رێكخراوی دیاریی به‌خشنده‌كان رایگه‌یاند كه هیچ پاره‌یه‌ك بۆ ئازادكردنی داوانه‌كرا و ناسنامه‌ی رفێنراوه‌كان نه‌ناسراوبوو.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه دڵنیابۆته‌وه محه‌مه‌د زیندووه له رێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی 10 پرسیاره‌وه كه ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت وه‌ڵامیانبداته‌وه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د نامایه‌كی ناردووه و تێیدا سڵاو و ئه‌حواڵپرسیی بۆ دایكوباوكی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت كه ئه‌و "زۆر دڵخۆشبووه به پرسیاره‌كان و ده‌یه‌وێت ئازادبكرێت". خێزانه‌كه‌ی وه‌ك "دڵشاد" باس كردووه.
زۆرێك له رۆژنامه‌وانه بیانییه‌كان رفێنراون له‌و كاته‌وه‌ی له 2011 شه‌ڕ له سوریا ده‌ستیپێكردووه، به‌زۆری له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه.
دیله باشورییه ئه‌فریقییه‌كه، ستیفان مێكگاون، كه له‌لایه‌ن قاعیده‌وه له مالی بۆماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ رفێنرا، له مانگی ئاب ئازادكرا دوای گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی رێكخراوی دیاریی به‌خشنده‌كان.
حكومه‌تی ئه‌فریقای باشور پێداگرییكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر ئازاكردنی مێكگاون نه‌دراوه.