هێزه عێراقییه هاوبه‌شه‌كان چوارشممه (20 كانوونی یه‌كه‌م) ریگرییانكردن له هه‌وڵێكی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی پێنج چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) له سوریاوه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق له به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌دا رێگرییانكرد له هه‌وڵێكی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی پێنج چه‌كدار كه چه‌ك و نارنجۆكیان پێبووه و ویستویانه له به‌ربه‌سته لمینه‌كانی سه‌رسنووری نێوان عێراق و سوریا بپه‌ڕنه‌وه."
وتی: "هێزه‌كانمان ته‌قه‌یان له چه‌كداره‌كان كرد دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیانكرده‌وه خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن و سیانیان لێكوشتن و دووانه‌كه‌ی تریش هه‌ڵاتنه‌وه بۆ سوریا."
وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چاودێریكردن رێگرییانكردووه له دوو هه‌وڵی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاوشێوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا.