هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان: داعش له‌سه‌دا 87ی ئەو خاکەی لەدەستداوە كە 2014 گرتی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێشەممە (17ی تشرینی یەکەم) رایگەیاند رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) كه‌سه‌دا 87ی ئەو خاکەی لەدەستداوە كه‌ لە 2014 ده‌ستیبه‌سه‌رداگرت کاتێك "خەلافەت"ەکەی راگەیاند لە عێراق و سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە رایان دیلۆن وتی: "هاوپه‌یمانه‌كانمان داعشیان لە له‌سه‌اد 87ی ئەو خاکە نەهێشتوە کە پێشتر لەژێردەستیدا بووە و 6.5 ملیۆن کەسیان رزگارکردووە."

بە هێرشکردن لەو بنکانەوە کە لە عێراق و سوریا پتەویکردبوو، داعش لە حوزەیرانی 2014دا شاڵاوی هێنایەناو عێراق و نزیکەی سێیەکی وڵاتەکەی داگیرکرد.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، کە لە سێیەمین ساڵیادی هەوڵە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ دەرکردنی داعش لە عێراق و سوریا دەرکرا، هاوپەیمانان رایانگەیاند راهێنانیان بە نزیکەی 120,000 لە هێزەکانی عێراق کردوە لەگەڵ 12,000 لە سوریا.

وای خەمڵاند کە هێشتا 3,000 بۆ 7,000 چەکدار لە هەردوو وڵاتدا چالاکن.

دیلۆن وتی: "داعش لە هەموو روویەکەوە دۆڕاندوویەتی. تۆڕەکانمان تێکشکاندوون و سەرکردەکانمان لەهەموو ئاستەکاندا لەناوبردوون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500