هه‌واڵه‌كانی عێراق

شەڕ دژی داعش پەرەدەسێنێت دوای سەرکەوتن له‌ بەرەکانی شه‌ڕ

شەڕ دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئێستا زیاتر تەرکیزدەکاتە سەر سەقامگیرکردنی ناوچە رزگاركراوه‌كان و دەستنیشانکردنی شەڕکەرە بیانیە گەڕاوەکان دوای گرتنی موسڵ و رەققە، بەرپرسانی هاوپەیمانان پێنجشەممە (8 ئازار) رایانگەیاند.

لە ساڵی رابردوودا داعش خاكێكی زۆری لەدەستدا لە سوریا و عێراق کە لە 2014 گرتبووی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هێزەکانی عێراق بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان گروپەکەیان لە موسڵ وەدەرنا هاوینی رابردوو لەکاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات رەققەیان کۆنترۆڵکرد لە سوریای دراوسێ لە تشرینی یەکەم.

وتەبێژی هاوپەیمانان، عەقید ریان دیلۆن، وتی: "سەرەڕای تێکشکاندنی بەناو خەلافەته‌كه‌ و دەرخستنی درۆی ئایدۆلۆژیای داعش، نابێت راوەدونانی ئەو تیرۆریستە تێكده‌رانه‌ خاوبکەینەوە."

دیلۆن ئاماژەیكرد بە چوار ئەندامی "پلە باڵای" داعش کە بەمدواییانە "لەناوبراون" وەك بەڵگە کە "ئێمە بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین لە گوشارەکان."

لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی دیلۆن لە عێراق هاوپەیمانان پێشتر دەستیانکردووە بە گونجاندنی پشتیوانی هێزە ئەمنیەکانی وڵاتەکە لە ئۆپەراسیۆنه‌ گه‌وره‌كانی شەڕكردنه‌وه‌ بۆ "ئۆپەراسیۆنی سەقامگیری".

وتیشی: "ئێمە پشتیوانیمان بەگوێرەی پێویستیەکانی عێراق دەگونجێنین بە جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر گرتن و سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکان."

وتیشی هاوکات لە سوریا هاوپەیمانان تەرکیزی لەسەر ده‌رپه‌ڕاندنی گروپەکەیه‌ لەو خاكه‌ی ماوەته‌وه‌ بەڵام ئێستا پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیوکراتیش دەکات "لە راوەدونان و کردنە ئامانجی شەڕکەرە تیرۆرستە بیانیەکان کە هەوڵدەدەن لەرێگەی وڵاتانی دراوسێوە هەڵبێن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500