هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سوریا ئهو كهسهی كوشت كه پلاندانەری هێرشی شکستپێهێنراوی سەر یارییهكی تۆپی پێ بوو له ئەلبانیا ساڵی 2016، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (3 ئاب) رایگەیاند.
وتەبێژی هاوپەیمانیەکە عەقید رایان دیلۆن وتی لاڤدریم موهاکسهێری لە هێرشێکی ئاسمانیدا 7 حوزەیران نزیك مەیادین کوژرا، کە نزیکە لە دێرەزوور لە خۆرهەڵاتی سوریا.
وتیشی: "ئەو بە رەگەز ئەلبانی و خهڵكی کۆسۆڤۆ بوو، خۆی راگەیاندبوو بە سەرکردەی چەکدارانی كۆسۆڤۆیی داعش."
دەسەڵاتدارانی ئەلبانیا چوار کەسیان تۆمەتبارکردووە بە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر یارییەکی پاڵاوتنی جامی جیهانی لە ئەلبانیا لە تشرینی دووەمی پاردا.
یارییەکە دەبوو لە شارۆچکەی شکۆردای باکور ئەنجامبدرێت بەڵام دواتر لە ئەلبەسان کرا، كه نزیکەی 45 کیلۆمەتر لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیاوە دوورە، لهژێر چاودێرییهكی فراوانی ئەمنیدا.
دیلۆن وتی موهاکسهێری "بەناوبانگترین و رادیکاڵترین چەکداری بەڕەگەز ئەلبانی" بوو لە سوریا و بەرپرس بوو لە بڵاوكردنهوهی ئایدۆلۆژیای توندڕەو لە ئەوروپا و هاندانی چەکدارانی بیانی تا کۆچبکەن بۆ ناوچەکانی ژێردەستی داعش.
دیلۆن وتی: "ئەو بەرپرسیش بووە لە پلاندانان بۆ ژمارەیەك هێرشی تیرۆریستیی،" لەنێویاندا پلانێك بۆ بۆمبدانان لە یارییەکی تۆپی پێدا لە ئەلبانیا.
دیلۆن وتی هەشت "هاوکار"ی دیکەی موهاکسهێریش کوژران.