لەنێوان 300 بۆ 400 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعس) لە رەققە ماونەتهوە کە رۆژانێك قەڵایان بوو له سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات شهڕدهكهن بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەتەواوی، ئاژانسی فرانس پرێس (12 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
وتەبێژی هاوپەیمانان، کۆلۆنێڵی ئەمریکی رایان دیلۆن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا وتی: "ئێمە باس له نزیکەی 4,000 مەدەنی دەکەین کە لە رەققە ماون لەگەڵ کێشەی مانەوەی 300 بۆ 400 شەڕکەری داعش."
هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانێتییەکی شەڕکەرانی کورد و عەرەبە، نزیکەی لە سەدا 90ی شارەکەی لە داعش سهندۆتهوه لەوکاتەوەی چوونەتەناوی لە حوزەیراندا.
بەرپرسانی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە -- کە ئیدارەیەکی خۆجێییە و لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دامەزراوە -- هەوڵدەدات راڕەوی سەلامەتی بۆ مەدەنیان بکاتەوە لەو ناوچانهدا كه لهژێردەستی داعشدا ماون.
دیلۆن وتی: "گۆڕانێکمان لە داعشدا بەرچاوکەوتووە کە خۆیان بەدەستەوە دەدەن لە مانگەکانی رابردوودا، نزیکەی چوار بۆ پێنج کەس لە هەفتەیەکدا... لەنێویاندا ئەمیر و سەرکردە هەن." ئاماژەشی دا بەوەی ئەوانهی تریش گیراون کە هەوڵیانداوە خۆیان تێکەڵ بکەن به مەدەنییه کۆچکردووەکان.