هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق قوڵتر هەڵمەت دەبەنە نێو موسڵی کۆنەوە

هێزە هاوبەشەکانی عێراق چوارشەممە (28 حوزەیران) گەڕەکەکانی حەزارەت سەعدا و ئەحمەدیەیان گرتەوە لە باکوری خۆرئاوایمزگەوتی نوور کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەفتەی رابردوو رووخاندی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندە فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە بەیاننامەیەکدا وتی رۆژێك پێشتر ئاڵای عێراقیان لە ناوچەکانی بەیز و رەئس جاددە هەڵکرد لە موسڵی کۆن و کەمێك زیاتر نزیکبوونەوە لە بەری رووبارەکە لە شارەکەدا.

وتیشی: "هێزەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە ویست و سووربوونەوە لەسەر ئازادکردنی ئەو ناوچەیەی ماوە تا سەرکەوتنی تەواوه‌تی رادەگەیەنرێت."

سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی ئێوارەی دووشەممە وتی: "جاڕی سەرکەوتن لە ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا دەدرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500