هه‌واڵه‌كانی عێراق

چوار چەکداری داعش ده‌ستگیركران لەنزیك سنووری سوریا

هێزەکانی عێراق چوار چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە بینایەکی چۆڵکراودا کە ژماریەکی زۆر چەك و تەقەمەنی چەکدارەکانی تیادابوو لە رۆژئاوای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (15 شوبات) رایگه‌یاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، لیوا یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق هێرشیانبردەسەر بینا چۆڵەکە لە حوسەیبیە غەربیە، نزیك سنووری سوریا، کە پێشتر وەك بینای بەڕێوبەرێتی گومرگ بەکارده‌هات."

ناوبراو وتی هێزەکانی عێراق کەوتنە پێکدادان لەگەڵ چەکدارەکانی داعش کە دواتر چاریان نەما و خۆیاندابه‌ده‌سته‌وه‌.

وتیشی: "چەك و کەلوپەلی سەربازی و تەقەمەنی دەستکرد و مین لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەرداگیرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500