هێزە هاوبەشەکانی عێراق شوێنکارێکی دروستکردنی بۆمبیان لە باشوری بەغدا دۆزییەوە، چوارشەممە (13 ئەیلول)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس و سوپا شوێنکارێكیان دۆزییەوە کە 175 بۆمبی دەستکرد [...]، 17 حاویه بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل و فیوزێکی تهقاندنهوهیان دۆزیەوە لە عەرسان، باشوری بەغدا."
بەیاننامەکە رایگەیاند: "شوێنکارەکە ئامێری تێکەڵکردن و پێچانهوهی ئامۆنیۆمی نیتراتیشی تێدابوو، 60 کیلۆ ئامۆنیۆمی نیترات و دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویش."
راشیگەیاند كه هێزە عێراقیەکان سەرکەوتوانە شوێنکارەکەیان تێكدا، کە کەوتبووە ماڵێکی بهجێهێڵدراوەوە.