هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شانەیەکی داعش لە بەغدا هەڵدەوەشێننه‌وه‌

وەزارەتی ناوخۆ هەینی (14 نیسان) وتی هێزە هاوبەشەکانی عێراق شانەیەکی شەش ئەندامیی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) یان لە یەک هەڵوەشاندوە لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە سێ رۆژی رابردوودا.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعن، به‌ دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی سوپا و پۆلیس ئەندامانی ئەو شانە تێرۆریستییه‌یان دەستبەسەر کردووە کە پێشتر پلانیان داڕشتبوو بۆئەوەی هێرش ئەنجام بدەن لەناوجەرگەی پایتەختدا."

وتیشێ ئەندامانی شانەکە لە دوو ئۆپەراسیۆندا دەستگیرکران لە یەرموك و ئەبوغرێب لە ناوەراست و رۆژئاوای بەغدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500