هاوپەیمانییەکی عەرەب-کورد کە لە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەجەنگێت لە سوریا دووشەممە (16 کانونی دووەم) رایگەیاند کە ناوچەیەکی 3,200 کیلۆمەتر چوارگۆشەییان پاککردۆتەوە لە شەڕکەرانی گروپەکە لە پارێزگای رەقەی سوریا، میدیا ناوخۆییەکان رایانگەیاند.
بەرپرسانی هاوپەیمانێتیەکە رایانگەیاند کە هێزەکانی سوریای دێموکرات 620 شەڕکەری داعشیان کوشتووە لەماوەی هەڵمەتەکەدا و 18 شەڕکەریان دەستگیرکردووە و "زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان" تێکشکاندووە.
راشیانگەیاند کە شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دێموکرات هەروەها دەستیانگرت بەسەر "ژمارەیەکی زۆر لە چەك و تەقەمەنی" و "ژمارەیەك بارهەڵگری داعش."
سەرکردەکانی هێزەکانی سوریای دێموکرات رایانگەیاند کە 42 شەڕکەریان کوژراوە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە قۆناغی دووەمی لە 10 کانونی یەکەم دەستیپێکرد.
ئەوان هەماهەنگی خەڵکی مەدەنیان بەرزنرخاند لە رزگارکردنی چەند بەشێکی رەقە، و بەڵێنیاندا بۆ پاراستنیان و قوربانیدانی پێویست بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
بەرپرسان رایانگەیاند کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەزاران مەدەنی رزگارکراون لە بەری رۆژئاوای رەقە، و دەگەڕێنرێنەوە ماڵەکانیان دوای ئەوەی گوندەکانیان ئازادکران و پاککرانەوە لە مین.