هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ئۆپەراسیۆنی 'توڕەیی فورات' بەردەوامە بۆ رزگارکردنی رەققە لەدەست داعش

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبینرێن لە نزیك شارۆچکەی عەین عیسای باکوری رەقە، دوای ئەوەی هاوپەیمانی سوریای دیموکرات هێرشێکی ئەنجامدا بۆ گرتنەوەی شارەکە لە 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' لە 7 تشرینی دووەم. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێنس].

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبینرێن لە نزیك شارۆچکەی عەین عیسای باکوری رەقە، دوای ئەوەی هاوپەیمانی سوریای دیموکرات هێرشێکی ئەنجامدا بۆ گرتنەوەی شارەکە لە 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' لە 7 تشرینی دووەم. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێنس].

ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ رزگارکردنی رەققە و ناوچەکانی دەوروبەری لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستیپێکردووە، هێزەکانی سوریای دیمۆکرات رۆژی یەکشەممە (6 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات، جیهان شێخ ئەحمەد، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شارۆچکەی عەین عیسا، نزیکەی 50 کیلۆمەتر باکوری رەققە، وتی: "شەڕێکی گەورە بۆ رزگارکردنی رەققە و ناوچەکانی دەوروبەری دەستیپێکردووە."

بەگوێرەی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەناوی "توڕەیی فورات"، نزیکەی 30,000 چەکدار بەشداریدەکەن کە نوێنەرایەتیی هەموو ئەو گروپە ئێتنیانە دەکەن کە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی ناوچەی رەققە پێکدەهێنن.

خاتو جیهان وتی ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییشەوە بەتەواوی پشتگیریدەکرێت.

وتیشی ژووری ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان و هەوڵەکان رێکدەخات لەنێوان فەرماندەکان و هێزەکاندا لە بەرەکانی شەڕ.

لەپێش دەستپێکردنی هێرشەکەدا، ژووری ئۆپەراسیۆن داوای لە دانیشتوان کرد دووربکەونەوە لەو جێگایانەی ئەندامانی داعش لێی گرددەبنەوە و بڕۆن بەرەو جێگا رزگارکراوەکان یان پەیوەندیبکەن بەو هێزانەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدەدەن.

'هەمووان لەلایەن داعشەوە ئازاردەدرێن'

فەرماندەی یەکینەیەکی ئەنجومەنی سەربازیی سریانی، ئارام شەمعون، وتی هەموو پێکهاتە ئێتنیەکانی رەققەی وەك عەرەب و تورکمان و کورد پەشدارن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەدا، "بەوشێوەیەش واقعیەتی ناوچەکە وەك گشتێك پیشاندەدەن کە هەمووان بەبێ جیاوازی ئازاردەچێژن بەدەست بوونی داعشەوە".

شەمعون وتی یەکینە بەشدارەکانی ئۆپەراسیۆنەکە پێشڕەویدەکەن لە جێگاکانی پێشوویانەوە لە ناوچە گوندنشینە جیاجیاکانی رەققە کە تیایدا لە 2015 ەوە لەگەڵ داعشدا شەڕدەکەن.

"فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات رێنمایی بۆ هەموو هێزە هاوبەشەکانی ئۆپەراسیۆنەکە دەرکردووە تا بەوریایی بجوڵێنەوە و بەسەبر بن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی داهاتوودا بۆ پاراستنی مەدەنیەکان لە زیانمەندبوون و ئەو جێگایانەی دوژمن نەکەنە ئامانج کە دەشێت لەتەنیشت ئەو ماڵانەوە بن کە خەڵکی مەدەنیی تیادەژی، چونکە چاوەڕێدەکرێت گروپەکە خۆیان لەنێو مەدەنیەکاندا بشارنەوە بۆ خۆپاراستنیان لە بۆمباران و بۆردومانی ئاسمانی ،" شەمعون بە دیارونای وت.

وتیشی ئەوەی ئەم هەڵمەتە لە هەڵەمەتەکانی تری دژ بە داعش جیادەکاتەوە ئەوەیە کە "خەڵکی ناوچەکە خۆیان خاکەکەیان رزگاردەکەن لەدەست گروپەکە و هەربۆیەش ویستیان بۆ شەڕکردن چەندانبەرابەر زیاترە".

هەروەها وتی ورەی چەکدارەکان زۆر بەرزە، بەتایبەتی کە پلاندانان و خۆئامادەکردن بۆ شەڕەکە ماوەیەکە بەردەوامە.

شەمعون وتیشی پاڵنەر لەپشت هیمەتی چەکدارەکانەوە "ئازادکردنی دانیشتوانەکەیە لەو نادادپەروەریەی لەلایەن داعشەوە دەرحەقیان دەکرێت و رزگارکردنیان لەدەست ستەم و سوکایەتی پێکردن و سزای گروپەکە و کوشتنی کۆتایینەهاتوویان".

شادیی تێکەڵ بە نیگەرانی

رۆژنامەوانی سوری دانیشتوی قاهیرە، محەمەد عەبدوڵـڵا، وتی: "دوای چاوەڕوانیەکی زۆر، هەنگاوە فیعلیەکان بەرەو رزگارکردنی شاری رەققە و ناوچە گوندنشینەکانی دەستیپێکرد."

ناوبراو بە دیارونای وت: "خەڵکی ناوچەکە زیاتر لە دوو ساڵە چاوەڕوانی ئەم بڕیارە مێژویی و چارەنوسسازەن."

وتیشی کە چەند رۆژێك لەمەوبەر قسەی لەگەڵ دانیشتوانی رەققە کردووە و باسیان لەوە کردووە کە جموجۆڵێکی زۆر هەیە لەسەر شەقامەکانی شارەکە، چونکە ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان لە ناوچەکانی دەوروبەری رەققەوە گواستویانەتەوە بۆناو شارەکە و بەناو مەدەنیەکاندا بڵاوبوونەتەوە.

وتی: "ترس و نیگەرانییەکی چڕی تێکەڵ بە شادی لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان لەنێو دانیشتوانەکەدا هەیە، کە لەوە دەترسن وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێنرێن کاتێك هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بگەنە کەنارەکانی شارەکە."

ترسی دانیشتوان بێ هۆ نیە، چونکە داعش هەزاران مەدەنیی لەناو موسڵ و دەوروبەریدا وەك "قەڵغانی مرۆیی" بەکارهێناوە، کە لەوێش هێزەکانی عێراق هێرشێکیان دەستپێکردووە بۆ رزگارکردنی ئەم قەڵایەی داعش .

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، راڤیان شامداسانی، رۆژی 28 تشرینی یەکەم لە جنێڤ وتی: "ستراتیژیەتی چەپەڵ و ترسنۆکانەی داعش هەوڵدانێتی بۆ بەکارهێنانی بارمتە مەدەنیەکان بۆ پاراستنی هەندێك خاڵ و ناوچە و هێزی سەربازیی دیاریکراو لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان -- واتە دەیان هەزار ژن و پیاو و منداڵ بەکاردەهێنێت وەك قەڵغانی مرۆیی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سەرکەوتنی خودا نزیکە، ئەی هێزەکانی سوریای دیموکرات! دەتوانین هەمومان ژیانمان لە پێناوتاندا بەخت بکەین! گەر بڕیاربدەن، داوای پشتیوانی خودا بکەن، چونکە خودا ئەوانەی خۆشدەوێت کە پشتی پێدەبەستن. شەڕبکەن و ئارام بگرن، ئێمەش لە نزاکانماندا لەبیرتان ناکەین. خوداتان لەبیربێت و بیرتان نەچێت کە خودا لەگەڵ حەقە، و خودا ویستی هەیە، ئێوەش لەسەر حەقن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌