ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێشەممە (30 ئازار) دەستیکرد بە دابینکرنی چەکی سوك بۆ ئەو شەڕڤانانەی شەڕی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەکەن لە نێو بەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس.
گواستنەوەی چەکەکان دەستیاپێکرد لهپێش ئهو هێرشهدا كه بهڕێوهیه بۆ گرتنەوەی شاری رەققە لە باکوری سوریا، کە دوایین قهڵای بەهێزی داعشە لەو وڵاتەدا.
وتەبێژی پێنتاگۆن رائید ئەدریان رانکینی گالەوێی وتی "ئێمە دەستمانکردن بە ناردنی چەکی سوك و ئۆتۆمبیل" بۆ نێو ریزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
وتیشی لەناو چەکەکاندا کڵاشینکۆف و دۆشکەی بچوك هەیە.
هێزەکانی سوریای دێموکرات ئێستا چەند میلێك پێشڕەوییان کردووە بەرەو رەققە لەچەند بەرەیەکەوە.
هاوکات وتەبێژێکی یەکەکە و روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایانگەیاند کەتیبەیەکی شەڕکەرانی عەرەبی سوریا سێشەممە پێشڕەوییکردووە بەرەو نزیك قەراغی رەققە.
وتەبێژی هێزە تایبەتەکانی سوریا، محەمەد خالید شاکر، وتی: "هێزەکانمان 400 مەتر دوورن لە میشلەب،" کە گەڕەکێکە لە قەراغەکانی رۆژهەڵاتی شاری رەققە.
سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی پێشرەوییەکە دوای هێرشی ئاسمانی سەختی هاوپەیمانان هات.
شاکر وتی کەتیبەکە بەشێك نەبوو لە هێزەکانی سوریای دێموکرات بهڵكو "گروپێکی سەربەخۆ بوو لهناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا" کە کاریکرد "بە هەماهەنگی و هاوکاری" لەگەڵ هاوپەیمانێتیهکهدا.
عەبدولڕەحمان وتی هێزە تایبەتەکانی سوریا لەسەرەتای 2016 پێکهێنرا و ئەندامانی لە هۆزە عەرەبەکانی پارێزگای رەققە و پارێزگای دێرەزووری هاوسێ پێكدێن.
کەتیبەکە لەلایەن ئەحمەد جەربەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە سەرۆکایهتیی گهورهترین دهزگای ئۆپۆزسیۆنی كرد، هاوپەیمانێتی نیشتیمانی، لە حوزەیرانی 2017 بۆ ماوەی ساڵێك.