هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان: قەڵای داعش لە سوریا بەمزووانە دادەبڕدرێت

وتەبێژێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) چوارشەممە (8 شوبات) رایگەیاند کە رەققەی پێگەی بەهێزی رێکخراوەکە لە سوریا بەمزووانە دادەبڕدرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

کۆڵۆنێل جۆن دۆریان وتی: "ئەوەی ئێمە پێشبینیدەکەین ئەوەیە لەماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا شارەکە نزیکەی بە تەواوەتی دادەبڕدرێت."

شەڕێکی قورس چوارشەممە رویدا تەنیا بەدوری 20 کیلۆمەتر لە رەققەوە دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هاوپەیمانیەتێکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب و کورد، هێرشیانکردە سەر پێگەکانی داعش لە گوندی مەعەیزیلەی نزیك رەققە.

گوندەکە هەروەها کەوتە ژێر هێرشی بەردەوامی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان لانیکەم لەلایەن سێ فڕۆکەی هاوپەیمانانەوە و دوکەڵێکی زۆر دەبینرا کە لە ناوچەکە هەڵدەستا.

فەرماندەی ناوخۆیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئارارات کۆجێر، وتی: "شەڕێکی قورس بەڕێوەدەچێت لە بەیانیەوە. چەندین شەڕکەری داعش خۆیان حەشارداوە لەناو مەعەیزیلەدا."

دوانزە گوند کەوتونەتە دەستی هێزەکانی سوریای دێموکرات لە دواین گەڕی هێرشەکەدا، کە لە 6 تشرینی دووەمدا دەستیپێکرد.

سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان وتی: "پێشڕەویکردن خاوە چونکە داعش بەرگریەکی سەخت دەکات و مینی چاندووە لە دەوروبەری چەندین گونددا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500