http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2017/06/06/newsbrief-06

×
×

فەرماندەیەك: هێزەکانی سوریای دیموکرات دەچنە ناو رەققە لە رۆژهەڵاتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات چوونە ناو رەققەی قەڵای گروپی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سوریا سێشەممە (6 حوزەیران)، بە کەمتر لە یەك کاتژمێر دوای راگەیاندنی قۆناغێكی نوێ لە شه‌ڕكردنیان بۆ شارەکە.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رۆژدە فەلات، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هێزەکانی ئێمە چوونەناو شاری رەققەوه‌ لە گەڕەکی میشلیبی رۆژهەڵاتەوە."

وتیشی پێکدادانی سەخت روویداوە لە باکوری دەوروبەری شارەکەدا.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ هێزەکانی سوریای دیموکرات ژمارەیەك پێگەیان گرتووە لەناو رەققەدا سێشەممە دوای پێشڕەویکردن بۆ قەراغ رۆژهەڵاتی شارەکە لە شەودا.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "ئەوان خاڵی پشکنینی میشلیبیان گرتووە لەگەڵ ژمارەیەك بینا."

وتیشی پێشڕەوییەکە دوای هێرشی ئاسمانی قورس هات لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

دوای چەند مانگێك لە کۆنترۆڵکردنی رێگای شارەکە لە رۆژهەڵات و باکور و رۆژئاواوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات سێشەممە قۆناغێكی نوێیان راگەیاند لە شەڕیان بۆ رەققە.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تەلال سەلۆ، بە رۆژنامەوانانی وت لە گوندی حەزیمەی باکوری شارەکە: "ئێمە ئەمڕۆ دەستپێکردنی شەڕە گەورەکە رادەگەیەنین بۆ ئازادکردنی شاری رەققە کە پێی دەوترێت پایتەختی تیرۆریزم و تیرۆریستان."

سەلۆ وتی: "لەگەڵ فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان و پێشکەوتووترین چەك کە بۆیان دابینکردووین، ئێمە رەققە لەداعش ده‌سێنین."

داواشی لە خەڵکی مەدەنی ناو شارەکە کرد لە پێگەکانی داعش و بەرەی پێشەوەی جەنگ دووربکەونەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha