هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسێك: هێزەکانی عێراق تەنیا 3 کیلۆمەتریان ماوە بگەنە روباری دیجلە

هێزە هاوبەشەکانی عێراق، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ئێستادا تەنیا سێ کیلۆمەتر دورن لە روباری دیجلەوە، بەرپرسێکی باڵای سەربازیی سێشەممە (27 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق خەریکە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵ تەواو دادەبڕن لە بەشی خۆرئاوای، بە بەردەوامییان لە رزگارکردنی گەڕەکەکان، یەك لەدوای یەك."

وتی: "ئەو رێگایەی گەڕەکی نور بە شارەکەوە دەبەستێتەوە گیراوەتەوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاسانکارییانکردووە بۆ پێشڕەویی زیاتر لە بەرەی باکور بە تۆپبارانکردنی گردبوونەوەکانی داعش."

وتی ئامانجەکە لە ئێستادا گەیشتنە بە روباری دیجلە کە "تەنیا 3 کیلۆمەیتر دورە لە هێڵی پێشەوەی سوپاکەمان".

جەبوری وتی نزیکەی 3,000 مەدەنی لە موسڵ گوازرانەتەوە و هاوکاریی تەندروستی بە نزیکەی 500 کەسی دیکە پێشکەشکراوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە لانیکەم 30 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" لە پێکدادانەکانی سێشەممەدا کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500