هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق رێگای سەرەکی روباری دیجلە دەگرنەوە

هێزەکانی عێراق رێگای سەرەکیی نێوان گەڕەکی نور و روباری دیجلەیان گرتەوە لە ناوەندی موسڵ، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری سێشەممە (20 کانونی یەکەم) وتی.

جەبوری بە دیارونای وت: "کۆنترۆڵکردنی رێگای سەرەکی کە دەچێتە سەر روباری دیجلە درزێکی گەورەیە لە ریزەکانی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش) دا و گروپەکە لە جیهانی دەرەوە دادەبڕێت."

وتی هێزەکانی عێراق ئاڵای عێراقیان لەسەر شەش بینای حکومی بەرزکردۆتەوە لە گەڕەکەکانی ئەعلام، تەمیم و بەلەدیەت لە خۆرهەڵاتی موسڵ، لەکاتێكدا شەڕ لە هەموو بەرەکانەوە بەردەوامە.

وتیشی: "هێزەکانمان زیانی قورسیان گەیاندووە بە داعش لەڕوی جەستەیی و ماددیەوە ."

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند لە گۆگجەلی، باشوری موسڵ، هێزەکانی پۆلیسی نەینەوا ئێوارەی دووشەممە سێ ئەندامی "هەواڵگریی داعش"یان دەستگیرکرد.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن لە بەیاننامەیەکی کورتدا وتی: "قارەمانەکانمان لە فەوجی 1ی لە پۆلیسی نەینەوا سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە کاریان دەکرد وەك بەشێك لە هەواڵگریی داعش لە خۆرهەڵاتی موسڵ."

وتی: "ئەوان لە ماڵێکدا لە گۆگجەلی دەستگیرکران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500