هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

خەڵکی موسڵ رۆڵیکی گرنگیان هەیە لە دەرکردنی داعشدا

عەلا حسێن لە بەغدا

هێزەکانی عێراق پاسەوانی گەڕەکی 'عەرەبی' دەکەن لە باکوری موسڵ پاش گرتنەوەی لە 'دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام' لە 22 کانونی دووەم 2107. دانیشتوانی شارەکە زانیارییان پێشکەشی هێزە ئەمەنیەکان کردووە سەبارەت بە شانەی نوستووی جیهادیەکان لە شارەکە. [خاوەنی وێنە: ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق پاسەوانی گەڕەکی 'عەرەبی' دەکەن لە باکوری موسڵ پاش گرتنەوەی لە 'دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام' لە 22 کانونی دووەم 2107. دانیشتوانی شارەکە زانیارییان پێشکەشی هێزە ئەمەنیەکان کردووە سەبارەت بە شانەی نوستووی جیهادیەکان لە شارەکە. [خاوەنی وێنە: ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو هێزە عێراقییانەی هەوڵدەدەن خۆرهەڵاتی موسڵ لە شانە نوستووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) پاکبکەنەوە بڕێکی زۆر یارمەتی و پشتیوانییان پێگەیشتووە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە، بەرپرسان بە دیارونایان وت.

پۆستی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بڵاوکراوەکانی وەك گەیارە نیوز، کە داوا لە خەڵك دەکات ئەندامانی داعش بدەن بەدەستەوە، بەسەدان کۆمێنتی ئەرێنییان بەدوای خۆیاندا هێناوە.

هەندێك بڵاوکراوە وێنەی ئەو کەسانەی ناو موسڵیان لەسەر ئینتەرنێت داناوە کە لە دوو ساڵی رابوردوودا هاریکاریی داعشیان کردووە یان پەیوەندییان بە ریزەکانیانەوە کردووە، وەك بەشێك لە هەڵمەتێکی رۆژنامەوانیی کە داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات کە خەبەریان لێبدەن.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە کاردەکەن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ئەندامانەی داعش کە لە بەشی خۆرهەڵاتی شارەکەدا خۆیان شاردۆتەوە.

وتی هێزەکانی عێراق، کە پێکهاتوون لە فەوجەکانی سوپا و پۆلیسی نەینەوا و بە لەلایەن هەواڵگریی سەربازییەوە پشتیوانیان دەکرێت، توانیویانە دەیان ئەندامی داعش دەستبەسەر بکەن.

وتی ئەم کەسانە رادەستی کاربەدەستان کراون بۆ لێکۆڵینەوە لەکاتێکدا چاوەڕوانی دادگاییکردنن لە دادگا عێراقییەکاندا.

دەزگایەکی چالاکی هەواڵگریی

رەسوڵ وتی کاربەدەستە ئەمنییەکانی عێراق دەزگایەکی چالاکی هەواڵگرییان لە موسڵدا هەیە و کار بە هەواڵگریی-بە-یاریدە هاتوو دەکەن بۆ دەستگیرکردنی شانە نوستووەکانی داعش.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، بە سەدان هەواڵگر لەنێو موسڵدا هەن کە یارمەتی هێزە ئەمنییەکان دەدەن لە بە ئامانجکردنی پێگە و جوڵەکانی داعش و رێگرتن لە هێرشی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو یاخود روداوی دیکە لەڕێی بۆمبی دەستکردی شاراوەوە.

سەرکردە لە حەشدی خێڵەکیی نەینەوا شێخ خالید سەباح جەبوری وتی: "هەندێك لەو ئەندامانەی داعش کە لە گوندەکانی دەوروبەری موسڵ دەژیان دەستگیرکراون، لەکاتێکدا ئەوانیدی هەڵاتوون چونکە چیتر نەیاندەتوانی لەنێو ئەم خەڵکە باش رێکخراوەدا خۆیان بشارنەوە."

بە دیارونای وت زۆرێكیان چونەتە گەڕەکی قەرەباڵغتر لە بەشی خۆرئاوای شارەکە و لەوێ بە ئاسانی ناناسرێنەوە و لەڕێی ناسنامەی ساختەوە هاتووچۆ دەکەن.

" لاوازیی ئاسایش لە بەشی خۆرهەڵاتی شارەکە دوای دەستبەجێ ئازادبوونی وایکرد هەندێك ئەندامی داعش بتوانن دزەبکەنە دەرەوە،" وتی: "لەبەرئەوەی تەنیا یەك یان دوو خاڵی پشکنین هەبوو لە هەر ناوچەیەکدا و هەنگاوی ئەمنییش بەتەواوی نەنرابوو."

وتی: "بەڵام دوای هێرشەکانی ئەمدواییە لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵ، هەنگاوە ئەمنی توند نراوە و ئەندامی زیاتری داعش دەستبەسەرکراون."

ترسی بەردەوامی داعش

جەبوری وتی خەڵکی موسڵ هێشتا ترسیان لەوە ماوە کە داعش تۆڵەیان لێبکاتەوە گەر ناسنامەیان بۆ پۆلیس ئاشکرا بکات.

وتی ئەو گروپە لە گرتنی شارەکەوە لە حوزەیرانی 2014دا، ترسی لە دڵی خەڵکی ناوچەکەدا چاندووە بە رفاندن و کوشتنی مەدەنییەکان.

وتی: "گرنگە ئەم بەربەستی ترسە تێکشبکێنرێت تا خەڵکەکە بتوانن باشتر کار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بکەن لە پێدانی زانیاریی هەواڵگریی کە سەربکێشێت بۆ دەستگیرکردنی شانە نوستووەکانی گروپەکە."

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا نایف شیمەری بە دیارونای وت: "ناسنامەکانیان ئاشکرا کراون و هیچ شوێنێك بۆ خۆشاردنەوە نەماوە."

وتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەندامانی داعش ئازادبوون لە سوڕانەوە بەبێ داپۆشینی رویان و خەڵك ناو و روخساریان دەناسنەوە.

ئەو داوایکرد هەرکەسێك لەو گروپەدا بێت لەناوببرێت و لەگەڵ پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بۆ دادگاییکردنی هەرکەسێك لەسەر بەئەندامبوونی داعش دەستگیرکرابێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500