هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو 23 کەسی کوشت لە شارۆچکەیەكی پێشتری داعش له‌نزیك موسڵ

تەقینەوەی سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێكدا بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 23 کەس، رۆژی پێنجشەممە (22 کانونی یەکەم) لە شارۆچکەیەك کە بەمدواییانە گیراوەتەوە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە نزیك موسڵ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ناوه‌ندێكی هەماهەنگی هێزەکانی عێراق كه‌ له‌ دژی داعش شه‌ڕده‌كه‌ن، لە راگەیەندراوێکدا وتی کە "هێرشێکی تیرۆرستی لە شێوەی سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراودا لە بازاڕێكدا لە گۆگجەلی 15 کەسی مەدەنی و هەشت پۆلیسی کوشت."

داعش بەرپرسیارێتی گرتە ەستۆ و گروپەکە رایگەیاند کە هێرشەکە لەلایەن سێ خۆکوژەوە ئەنجامدراوە.

گۆگجەلی، بەدوری چەند کیلۆمەترێکی کەم لە رۆژهەڵاتی موسڵ، لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە کۆنتڕۆڵکرایەوە لە 1 تشرینی دووەم.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500