هه‌واڵه‌كانی عێراق

10 کەس بەهۆی هێرشی هاوەنی داعشەوە کوژران لە رۆژهەڵاتی موسڵ

10 مەدەنی کوژران و 34 کەسی تریش برینداربوون بەهۆی هێرشێکی هاوەنبارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە درەنگانی سێشەممە (20 کانونی یەکەم) بۆ سەر گەڕەکە ئازادکراوەکان لە نیوەی رۆژهەڵاتی موسڵ، فەرماندەیەکی سەربازی عێراق رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، وتی: "داعش دەیان گوللە هاوەنی نا بە گەڕەکەکانی گۆگجەلی، زوهرە و موسەناوە وەك تۆڵەسەندنەوە لە دژی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کە پێشوازیان لە هێزە ئەمنیەکان کرد لە چەند ئاهەنگێکی خۆڕسكدا."

جبوری وتی: "زۆربەی قوربانیەکان ژن و منداڵن."

وتیشی کە "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاتنەدەست بۆ راگرتنی بۆردومانەکەی داعش، و توانیان سەرچاوەکە لە ناوەڕاستی موسڵ بدۆزنەوە و بێدەنگی بکەن و ژمارەیەك تیرۆرست بکوژن."

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە داعش "بەبێجیاوازی" هێرشدەکاتە سەر دانیشتوانی موسڵ کە رەتیانکردۆتەوە لەگەڵ داعش پاشەکشە بکەن.

رێکخراوەکە وتی: "دانیشتوان رایانگەیاند کە ئەندامانی داعش بە جیا پێیان وتن، لە رێگەی رادیۆ و بڵنگۆی مزگەوتەکانەوە کە ئەوانەی دەمێننەوە لەدوای داعش ئەوا 'بێباوەڕن' و شایەنی ئەوەن کە بکرێنە ئامانج لەگەڵ هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500