هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان چەكوتەقەمەنی داعش تێکدەشکێنن لە نزیك تەدمور

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان چەكوتەقەمەنی قورسیان تێکشکاند کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستیبەسەرداگیرابوو کاتێك گروپەکە شاری تەدموری سوریای گرتەوە لە هێزەکانی رژێم لە کۆتایی هەفتەدا، ئاژانسی فرانس پرێس (16 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکانی پێنجشەممە تۆپخانەیەکی بەرگری ئاسمانیان تێکشکاند کە پێکهاتبوو لە 14 تانك، سێ تۆپخانە، دوو بینای ژێردەستی داعش، و دوو بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو.

فەریق ستیفان تاونسئێند، کە فەرماندەیی هاوپەیمانان دەکات دژی داعش لە عێراق و شام، رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە "پێدەچێت" گروپەکە کەلوپەلی بەرگری هەوایی هەبوبێت، کە جێی مەترسی بوو بۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان.

تاونسئێند وتی: "بەشێوەیەکی سەرەکی، هەرشتێك کە داعش دەستی بەسەردابگرێت دەبێتە جێی مەترسی بۆ هاوپەیمانان، بەڵام دەتوانین رووبەڕووی ئەو مەترسیانە ببینەوە و بەردەوامدەبین."

هێرشەکەی پێنجشەممە لە نزیك فڕگەی سەربازی تییەس ئەنجامدرا لە باکوری رۆژهەڵاتی تەدمور.

داعش رۆژی یەکشەممە دەستیبەسەر تەدموردا گرت دوای نۆ مانگ لە دەربەدەربوون لەو شارە دێرینەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500