هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی داعش لە نەینەوا دەکەنە ئامانج

فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان لە پارێزگای نەینەوا کردە ئامانج، رۆژی دووشەممە (19 ئەیلول)، کە تیایدا لانیکەم 12 چەکداری گروپەکە کوژران، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا لە درەنگانی رۆژی یەكشەممەدا و بارەگاکانی داعشیان کردە ئامانج لە گوندی تەلول باج لە شەرگات، 60 کیلۆمەتر لە باشوری موسڵ."

بەگوێرەی بەیاننامەکە "دوازدە ئەندامی داعش کوژران و بارەگاکانیان بەتەواوی لەم هێرشە ئاسمانیەدا تێکشکان."

هەروەها بەڕێوەبەرێتی هەواڵگری سەربازی لە بەغدا رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان حەوت بنکەی موشەكهاوێژیان لە گوندی هۆد لە باشوری نەینەوا بەتەواوی تێکشکاند.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "هێرشە ئاسمانیەکان ئەو چەکدارانەشیان کردە ئامانج کە لە نزیك موشەكهاوێژەکان جێگیرکرابوون و هێزە عێراقیەکانیان لە گوندەکانی دەوروبەر دەکردە ئامانج."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500