هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانیەکان لە باشوری موسڵ سەرکردە باڵاکانی داعش دەکەنە ئامانج

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانانی رۆژی چوارشەممە (29 حوزەیران)دا کە پێگەکانی گروپەکەی لە باشوری موسڵ کردبوە ئامانج، چەند سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) کوژران.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان نەجمەدین کەریم ئەلجەبوری بە مەوتینی وت فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی داعشیان لە گوندی حاج عەلی نزیك بە گەیارەی باشوری موسڵ کردە ئامانج.

وتی "چەندین چەکداری داعش، لەنێویاندا سێ سەرکردەی باڵا -- جاسم محەمەد تەعمە، خالید سەمەر و ساڵح ئەلسەبعاوی -- لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژران."

وتیشی هێرشەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنی عێراقیدا ئەنجامدرابوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500