هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان ئەندامانی داعش دەکەنە ئامانج لە سەرانسەری عێراق

هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان 13 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە رۆژئاوای ئەنبار، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی پێنجشەممە (6 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە دەستیانکرد بە هێرشێکی ئاسمانی کە بارەگایەکی داعشی لە ناوچەی بەکر کردە ئامانج و 13 ئەندامی کوشت، کە لەنێویاندا بیانی هەبوون."

رەسوڵ وتی: "دوو ئۆتۆمبێل، کە هەر یەکەیان چەکی نیمچە قورسی هەڵگرتبوو و بارهەڵگرێکی گەورەی تریش کە تی ئین تی، چەکی سوك و نیمچە قورس و سێ هاوەنی تێدابوو، تێکشکان."

هەروەها 10 ئەندامی داعش کوژران لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان کە بنکەکانی داعشی کردە ئامانج لە گەیارە، باشوری موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا "فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆژی پێنجشەممە بنکەیەکی داعشیان لە گوندی خەرائیب جابر کردە ئامانج لە گەیارە، لە دووری 60 کیلۆمەتر لە باشوری موسڵ و 10 ئەندامی داعشیان کوشت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500