"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ته‌دموری گرته‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه (11 كانونی یه‌كه‌م) دوای ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سوریا له‌م شاره وێرانكراوه كشانه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "سه‌ره‌ڕای هێرشه ئاسمانیه‌كان، داعش سه‌رجه‌می ته‌دموری گرته‌وه پاش ئه‌وه‌ی سوپای سوریا له باشوری شاره‌كه كشایه‌وه."
توندڕه‌وه‌كان پێشڕه‌وییه‌كی خێرایان كرد له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی باكوردا و قه‌ڵا به‌ناوبانگه‌كه‌یان گرت له خۆرئاوای ته‌دمور.
رێكخراوی به‌ناوبانگی یونێسكۆ رایگه‌یاند كه داعش هه‌فته‌ی پێشوو هێرشێكی له‌نزیك ته‌دمور به‌رپاكرد.
روانگه‌كه وتی داعش نزیكه‌ی 100 ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان كوشت له‌وكاته‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هێرشی هاوكاتیان به‌رپاكردبووه دژی پێگه جیاجیاكانی رژێم له‌نزیك ته‌دمور رۆژی پێنجشه‌ممه.
گروپه‌كه كۆمه‌ڵێك ناوچه‌یان كرده ئامانج، له‌وانه كێڵگه‌كانی نه‌وت و گازی مه‌هر و شاعیر و دایان به‌سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنینی حكومه‌ت و سایلۆكان و گوندی جه‌زالدا له باكوری خۆرئاوای ته‌دمور، پێشئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه هێرشبكه‌نه سه‌ر ئه‌م شاره بیابانیه.
روانگه‌كه وتیشی سه‌ره‌ڕای هێرشه ئاسمانیه به‌رده‌وامه‌كان و گه‌یشتنی هێزی پشتگیریی سوپای سوری، داعش چه‌ند كاتژمێرێك دواتر ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا.
شاره‌زایان وتیان چه‌ندین فاكته‌ر ئه‌م گرتنه‌وه هه‌ژێنه‌ره‌ی داعش رونده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه جێگای دابڕاوی شاره‌كه‌یه له بیابانی خۆرهه‌ڵات له پارێزگای حومس، كه گروپه‌كه توانی له‌وێ به‌خێرایی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا.
شاره‌زایه‌كی بواری گروپه جیهادیه‌كان، رۆمه‌ین كایلێت، وتی: "جوگرافیای شاره‌كه، كه به چیا ده‌وره‌دراوه، به‌رگریلێكردنی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌كات."