شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه فۆسفاتی به ناوه‌ندی سوریادا ده‌گواسته‌وه، یه‌كشه‌ممه (21 ته‌مموز) كرایه ئامانج و له‌كارخرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌ی رژێمی سوریا رایگه‌یاند كه ستافی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه "به چه‌ند جۆرێك برینداربوون" كاتێك شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له پارێزگای حومس له رێڕه‌وه‌كه‌ی خۆی لایدا و باره‌كه‌ی له دووان له فارگۆنه‌كانییه‌وه رژا و گڕیگرت.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش له راپۆرتێكدا ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاند بۆمبێك كه له‌لایه‌ن "كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه" له خۆرهه‌ڵاتی ته‌دمور دانرابوو، ته‌قییه‌وه له‌كاتێكدا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌وێدا تێپه‌ڕبوو.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی "ته‌واو له‌كارخست".
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت، به‌ڵام شانه نوستووه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له بیابانه گه‌وره‌كانی سوریا بوونیان هه‌یه و به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرش، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتیشیان له‌ده‌ستداوه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه هه‌فته‌یه‌ك دوای هێرشێكی وێرانكه‌ر هات كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی گازی له كێڵگه‌ی گازی شایه‌ری ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمی له‌كارخست، كه به‌هه‌مانشێوه ده‌كه‌وێته پارێزگای حومس.