چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له مانگی شوباتدا گروپێكی خۆبه‌خش، چه‌كدار به فڵچه و بۆیه و گسك، ئه‌ركی سڕینه‌وه‌ی دروشمه‌كانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و لابردنی داروپه‌ردووه‌كانی گرته‌ئه‌ستۆ كه شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانیانی موسڵیان شێواندبوو.
داود حافیز، 30 ساڵ، خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، دامه‌زرێنه‌ر و رێكخه‌ری هه‌ڵمه‌تێكی میللیه بۆ لابردنی هه‌موو پاشماوه‌كانی داعش له موسڵ و پاككردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی رێگاكان و ئه‌و ژێرخان و شوێنه گشتییانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه له‌و كاته‌وه‌ی گروپه‌كه ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا.
ده‌یان له دانیشتوانی لاو به‌شداریده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵمه‌ته خۆبه‌خشەدا كه رۆژی 26 كانونی دووه‌م ده‌ستیپێكرد له گه‌ڕه‌كه تازه رزگاركراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵدا .
حافیز به دیارونای وت ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه "گه‌ڕانه‌وه‌ی وێنه‌ی جوانی شاره‌كه‌یه". "ئێمه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ناوناوه 'جوانتری بكه' كه به‌و مانایه دێت با موسڵ جوانتر بكه‌ین له پێش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه."
وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه به هیمه‌تی گروپێك له 60 خۆبه‌خش ده‌ستیپێكرد. "ئێستا زیاتر له 160 به‌شداربوومان هه‌یه، له‌ناویاندا فه‌رمانبه‌ر، ئه‌ندازیار، پیشه‌وه‌ر، میدیاكار و توێژی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵ."
سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئاسەوارەکانی داعش
حافیز وتی: "نیشانه‌كانی تێرۆریستانمان سڕیه‌وه، له‌وانه وێنه و نوسین و دروشمه‌كانی سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كان و بینا گشتیه‌كان،" له‌گه‌ڵ خۆبه‌خشه‌كان كه كاریانده‌كرد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی وه‌ك زهور و موسه‌نا و مه‌ساریف و زۆری تر.
وتیشی: "له‌پاڵ سڕینه‌وه‌ی نیشانه‌كانی داعشدا، هه‌ڵمه‌ته‌كه ئەمانەش لەخۆدەگرێت: لابردنی خۆڵوخاشاك و داروپه‌ردوو، پڕكردنه‌وه‌ی كونه‌كان، بۆیه‌كردنه‌وه‌ی شۆسته‌كان و چاكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ناوه‌ڕاستی جاده‌كان."
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان هه‌ر به‌مه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه گشتیانه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانیانپێگه‌یشتووه."
"به نه‌خۆشخانه‌ی خه‌نساء ده‌ستمانپێكرد كه كاره‌كان بریتیبوون له پاككردنه‌وه و بۆیه‌كردنه‌وه‌ی ژووری منداڵبوون، هۆڵی منداڵان، به‌شی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو، ده‌رمانخانه‌كان و نوسینگه ئیداریه‌كان."
حافیز وتی: "دروشمه‌كانی داعش له‌سه‌ر دیواره‌كانی قوتابخانه‌كانی ته‌دمور و شه‌قائیقی كچان سڕانه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وانه به‌و رسته و هێڵكاریانه نه‌خشاندمانن كه گوزارشت له خۆشه‌ویستی نیشتمان و هیوا ده‌كه‌ن."
وتیشی: "هه‌روه‌ها پۆله‌كان چاكکرانه‌وه و بۆیه‌كرانه‌وه و په‌نجه‌ره و كاره‌با و ته‌والێته‌كانیش هه‌مووی چاكکرانه‌وه."
حافیز وتی خۆبه‌خشه‌كان هه‌نگاوی تریشیان ناوه، له‌وانه به‌خشینی خوێن بۆ سه‌ربازه برینداره‌كان و دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر دانیشتواندا.
وتی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وامده‌بێت و ناوه‌ستێت. به‌ڵكو به‌رفراوانتریش ده‌كرێت به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرئاوای موسڵ ، كه له‌وێ هێزه‌كانی عێراق له‌شه‌ڕدان بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌ندامانی داعش له دواهه‌مین قه‌ڵایان له شاره‌كه‌دا."
هاتنه‌ده‌ره‌وه له چه‌رخێكی تاریك
له گه‌ڕه‌كی حه‌مدانیه‌ش له باكوری خۆرئاوای موسڵ، دانیشتوان هه‌ڵمه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌یان دەستپێکردووە.
خۆبه‌خشان ده‌ستیانكردووه به‌سڕینه‌وه‌ی دروشم و نوسینەکانی داعش له دیوار و بیناكان و كێشانی ئه‌و وێنانه‌ی گوزارشت له خۆشی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان ده‌كه‌ن.
دانیشتوانه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌و پیتی عه‌ره‌بیی "ن"یانه‌یان سڕیه‌وه كه داعش له‌سه‌ر دیواری ماڵی مه‌سیحیه‌كان نوسیبووی.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی قه‌زای حه‌مدانیه، ئه‌بو ره‌بیع حه‌یانی، وتی ئه‌م جۆره هه‌ڵمه‌تە خۆبه‌شانه حه‌ز و ئاره‌زووی خه‌ڵك ده‌رده‌خات بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌سه‌ر تێرۆریزمدا و له‌بیركردنی وێنه‌كانی شه‌ڕ و وێرانكاری.
حه‌یانی به دیارونای وت: "نزیكه‌ی 3,000 خانوو زیانیان پێگه‌یشتووه له‌لایه‌ن تێرۆریسته‌كانه‌وه و شاره‌كه هێشتا ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كه‌موكورتیی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌باوه."
وتی: "شاره‌وانیش هه‌ڵمه‌تی ده‌ستپێكردووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان له داروپه‌ردوو، هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌مدانیه كه ئێستا ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێشكه‌شبكات."
هیوای گه‌وره و شانازی بۆ موسڵ
ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حوسامه‌دین عه‌بار، وتی حكومه‌تی ناوخۆ هانی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته خۆبه‌خشانه ده‌دات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه.
عه‌بار به دیارونای وت: "من شانازیده‌كه‌م به‌و هه‌وڵه میللیانه‌وه كه رۆحیه‌تی هاوكاری ده‌رده‌خه‌ن و ئاره‌زووی رزگاربوون له هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كانی تێرۆریزم."
وتیشی: "ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی موسڵ، به‌تایبه‌تی لاوان، وه‌ك یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن بۆ لابردنی ئاڵا و نیشانه‌كانی داعش و خۆبه‌خشانه به‌شداریده‌كه‌ن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌كه‌یاندا."
وتی: " خزمه‌تگوزاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زۆر له قوتابخانه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان، له‌وانه نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیر كه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا نۆژه‌نكرایه‌وه به هیمه‌تی بێوێنه‌ی تیمه‌كانی لاوان."
هه‌روه‌ها وتی: "هیوایه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه كه موسڵ به‌ته‌واوی رزگاربكرێت له‌ده‌ست تێرۆریزم و هه‌ر زوو ژیانی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی و شوێنه‌واره‌كانی."