هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەندین چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و ئەنبار کوژران

ئۆپەراسیۆنە ئاسایشیەکانی عێراق رۆژی هەینی (30 ئەیلول) گورزێکی قورسی گیانی و مادیان لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) وەشاند، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای راگەیاند کە لە پارێزگای نەینەوا، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو بنکەی گرنگی داعشیان تێکشکاند کە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی چەندین ئەندامی گروپەکە.

رەسوڵ وتی: "فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان رۆژی هەینی هێرشە ئاسمانیەکانیان ئەنجامداو بنکەیەکی مەشقی داعش و کۆگایەکی چەك و تەقەمەنیان کردە ئامانج لە باشور و باشوری رۆژئاوای موسڵ و بەتەواوی تێکیشکاندن و لانیکەم 40 تیرۆرستی کوشتن و بریندارکردن."

هەروەها وتی: "بڕێکی زۆری چەك و تەقەمەنی داعش لە هێرشە ئاسمانیەکاندا تێکشکاون و زیانیان بەرکەوتووە."

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند کە لە ئەنبار، هێرشە ئاسمانیە عێراقیەکان 33 ئەندامی داعشیان کوشت.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا ئیسماعیل مەحلاوی بە دیارونای وت: "بەشی ئاسمانی سوپا شەش پێگەی داعشی لە ناوچەی حەی سناعی لە شارۆچکەی عانە کردە ئامانج، لەنێویاندا کۆبونەوەیەکی ئەندامانی گروپەکە."

مەحلاوی وتی: "هێرشە ئاسمانیەکان رێگە خۆشدەکەن بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ گرتنەوەی شارۆچکەی عانە لە دەستی داعش."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500