هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگە: ژمارەی کوژراوانی جەنگی سوریا گەیشتۆتە 312,000 کەس

جەنگی سوریا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 312,000 کەس لەوەتەی لە ئازاری 2011 دەستیپێکردوە، لەنێویاندا 90,000 کەسیان مەدەنی بوون، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ سێشەممە (13 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

روانگەکە وتی کە کوژرانی 312,001 کەسیان تۆمارکردووە لەوەتەی جەنگەکە دەستیپێکردووە، لەنێویاندا 16,000 منداڵ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لەو رێژەیە زیاتر لە 53,000 کەسیان شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنن و نزیکەی 110,000 کەسیش لایەنگرانی رژێمن، لەنێویاندا 60,000 سەربازی سوریا، بەڵام رێژەکە دەیان هەزار میلیشیای حیزبوڵای لوبنانی و شەڕکەری تری بیانیشی تێدایە.

روانگەکە هەروەها وتی کە 55,000 شەڕکەری توندڕەویش کوژراون لە جەنگەکەدا، زۆربەیان لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان بەرەی نوسرە، کە بە بەرەی فەتحولشام ناسراوە.

روانگەکە رایگەیاند کە کوژرانی 3,683 کەسیان تۆمارکردووە کە نەتوانراوە بناسرێنەوە.

وابڕیار بوو کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە کۆبونەوەیەکی بەپەلە ببەستێت بۆ بە گەنگەشەکردنی قەیرانی حەلەب دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتەکان سەبارەت بەوەی کە هێزەکانی سوریا چەندین مەدەنییان لە شارەکەدا کوشتووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە راپۆرتی باوەڕپێکراویان بەدەستگەیشتووە لە هێزە لایەنگرەکانی حکومەت لە حەلەب کە چەندین هاوڵاتیان کوشتووە لەنێویاندا ژن و منداڵ دوای ئەوەی جەنگە سەختەکە بۆ گرتنەوەی شارەکە بەرەو کۆتایی چوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500