هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش پێگەی سیمبولیی دابیق لەدەستدەدات

جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوری کۆتاییانهێنا بە سیمبولی سەرەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یەکشەممە (16 تشرینی یەکەم) بە گرتنی شارۆچکەی دابیق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگیەکان و تۆپهاوێژەکانی تورکیا رۆژی یەکشەممە دابیقیان کۆنترۆڵکرد کە دەکەوێتە پارێزگای حەلەب.

شارۆچکەکە بەهایەکی ستراتیجی کەمی هەیە، بەڵام گرنگیەکی زۆری ئایدیۆلۆژی بۆ داعش و شوێنکەوتوانی هەیە بەهۆی ئەو تەنەبوئەی کە دەڵێت ئەم جێگەیە دەبێتە شوێنی جەنگی کۆتایی دونیا.

جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن چەند شارۆچکەیەکی دەوروبەریشیان کۆنتڕۆڵکرد، لەنێویاندا سەوران، ئیحتیمەیلات و ساڵحیە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی رایگەیاند کە نۆ جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن کوژراون و 28 ئەندامی تر برینداربوون لەکاتی گرتنی شارۆچکەکاندا.

روانگەکە رایگەیاند کە هەروەها پێکدادان لە باکورو باشورو ناوەڕاستی شاری حەلەب رویدا یەكشەممە.

روانگەکە وتی کە هێرشە ئاسمانیەکان دژی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن 31 کەسیان کوشت، لەنێویاندا 15 مەدەنی، لەکاتێکدا میدیاکانی دەوڵەتی سوریا رایانگەیاند کە بۆردومانی ئۆپۆزسیۆن دژی ناوچەکانی ژێردەستی رژێم لە حەلەب سێ کوژراوی لێکەوتەوە.

لەهەمانکاتدا، گومانلێکراوێکی خۆکوژی داعش خۆی تەقاندەوە لەکاتی گەڕانی هێزەکانی دژە تیرۆر لە شاری غازیعەنتابی تورکی لە نزیك سنوری سوریا یەكشەممە کە بووە هۆی کوژرانی سێ ئەفسەری پۆلیس.

پارێزگای غازیعەنتاب، عەلی یەرلیکایە، رایگەیاند کە پێنج ئەندامی پۆلیس و چوار سوریش برینداربوون.

بەرپرسەکان رایانگەیاند کە دوای چەند کاتژمێرێك دووەم خۆکوژ خۆی تەقاندەوە کەبووە هۆی کوژرانی خۆی بەڵام هیچ زیانیکی گیانی تری بەدواوە نەبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500