سەدان پیاو بێسەروشوێن بوون دوای راکردنیان بۆ بەشەکانی ژێردەستی حکومەت لە حەلەب و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا رۆژی هەینی (9 کانونی یەکەم) و رایگه‌یاند كه دەنگۆی ئەوە هەیە هێزە چەکدارەکان رێگریدەکەن لە خەڵکی مەدەنی بۆ چۆڵکردنی ئەو ناوچە كه‌مانه‌ی لەژێر دەستیاندا ماوە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە هەردوو حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە حەلەب وادەردەکەون کاربکەن "بە ئاشکرایی بۆ پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتیەکان". هه‌روه‌ها رایگه‌یاند کە مەدەنیەکان باجەکەی دەدەن.
وتەبێژ روپه‌رت کۆڵڤیل لە جنێف بە رۆژنامەنوسانی وت: "لەکاتێکدا زۆر سه‌خته راستیەکان ده‌سنیشان بكرێن لە دۆخێکی وەها ناجێگیر و مەترسیداردا، ئێمە دەنگۆی زۆر نیگه‌رانكه‌رمان بەدەستگەیشتووە کە سەدان پیاو بێسەروشوێن بوون دوای ئەوەی پەڕیونەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێردەستی حکومەت."
کۆڵڤیل وتی تەمەنی پیاوەکان لە نێوان 30 بۆ 50 ساڵیدایە و ئەندامانی خێزانەکانیان دەڵێن کە پەیوەندیان پێیانەوە پچڕاوە دوای ئەوەی رایانکردووە لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب پێش هەفتەیەك بۆ 10 رۆژ.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، سوپای سوریا له‌سه‌دا 85 ی رۆژهەڵاتی حەلەبی گرتۆتەوە کە زیاتر لە 400 مەدەنی، لەنێویاندا 45 منداڵ، کوژراون لەوکاتەوەی دوایین هێرش دەستیپێکرد لە 15 تشرینی دووەم.
بۆردومانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی حکومەت بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 400 کەس، لەنێویاندا 35 منداڵ.
کۆڵڤیل هۆشداریدا کە "دەنگۆی تۆڵەسەندنەوە بڵاوبووەتەوە دژی ئەو مەدەنیانەی هەستدەکرێت پشتیوانی‌یان لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن کردبێت" دوای ئەوەی رایانکردووه بۆ ناوچەکانی ژێردەستی حکومەت.
بەپێی راپۆرتەکان گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن رێگرییشیان لە مەدەنیەکان کردووە لە جێهێشتنی رۆژهەڵاتی حەلەب، گوایە ئەو کەسانەیان رفاندووە و کوشتووه کە ناڕەزاییان دژی ئەوان دەربڕیوە.
کۆڵڤیل وتی: "مەدەنیەکان وەك بارمته بەکارهاتوون و رێگیرییان لێکراوە لە رۆیشتن، له پێشێلکردنێكی ئاشکرادا بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاری بۆ گرتنەبەری هەموو رێکارێکی شیاو بۆ پاراستنی مەدەنیەکان لە کاریگەریەکانی پەلاماردان."
هەروەها هۆشداریی دا کە "پێدەچێت تاوانی جەنگی بەبارمتەگرتن ئەنجامدرابێت."
کۆڵڤیل وتی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا گروپە چەکدارەکان، لەنێویاندا بەرەی نوسرە، کە ئێستا بە فەتح ئەلشام ناسراوە، "ژمارەیەکی نەزانراوی مەدەنیان رفاندووە و کوشتووە کە داوایان لە گروپە چەکدارەکان کردبوو گەڕەکەکانیان چۆڵبکەن بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی مەدەنی."
زۆر خه‌مباری كردم. به‌ڵام ئه‌وه واقعیه‌تی جه‌نگه (هه‌رچه‌نده دیارینه‌كراوه ئاخۆ ئه‌و سه‌دان كه‌سه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه یان تێرۆریستانه‌وه كوژراون.) كاتێك تێرۆریسته‌كان خۆناده‌ن به‌ده‌سته‌وه هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ناوچه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، مانای ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه به ژیانی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن بۆ خۆلادان له تێك‌شكان. ژیانی خه‌ڵك هیچ نرخێكی نیه لای هیچ گروپێك یان حكومه‌ت، له‌گه‌ڵیشیاندا خۆرئاواییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكیه‌كانیش... بەڵام جگە لە فەرمانڕەوا دادپه‌روه‌ره‌كان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت