هه‌واڵه‌كانی عێراق

راگوێزراوانی سوریا گیردەخۆن له‌جێگای تەقیەوە کوشندەكه‌دا

سەدان سوری ترسلێنیشتوو کە لە شارۆچکە گەمارۆدراوەکانه‌وه‌ گوازراونەتەوە، پێنجشەممە (20 نیسان) هێشتا گیریانخواردووە لە خاڵێکی گواستنەوەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا کە زیاتر لە 120 هاوشارییان کوژران لە تەقینەوەیەکدا لە کۆتایی هەفتەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەو 3,000 کەسەی ماڵەکانیان بەجێهێشت لە شارۆچکەی فۆعە و کەفرایای ژێردەستی حکومەت لە بەرەبەیانی چوارشەممە (19 نیسان) وەك بەشێك لە رێککەوتنێك کە تیایدا دانیشتوان و شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنیش گوازرانه‌وه‌ لە چەند ناوچەیەکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ کە لەلایەن حکومەتەوە گەمارۆدراون.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە دواکەوتنی پرۆسەکە لەئەنجامی داواکارییه‌كی كاتژمێری 11ی ئۆپۆزسیۆن بووە بۆ ئازادکردنی زیندانیانی گیراو لەلایەن حکومەتەكه‌ی بەشار ئەسەدی سه‌ره‌ككۆماره‌وه‌.

گروپە چاودێریکارەکە رایگەیاند: "کەژاوەی گواستنه‌وه‌كه‌ ناجوڵێت تا ئازادکردنی ئەو 750 بەندکراوە -- پیاو و ژن -- لە بەندینخانەکانی رژێم و گەیشتنیان بە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500