هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش به‌ربه‌ستێك له‌ دوکەڵ دروستدەکات دژی گەردەلولی دێرە زور

پێکدادانی سەخت شاری دێرە زوری رۆژهەڵاتی سوریای گرتەوە چوارشەممە (18 کانونی دووەم) و "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یش دەستیکرد بە سوتاندنی تایە بۆ دروستکردنی به‌ربه‌ستێك له‌ دوکەڵ دژی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

گروپی چالاکوانانی دێرە زور 24 بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند کە داعش 10 شەڕکەری رژێمی سوریای کوشتووە کە لە کاتی هێرشی داعشدا دەستگیرکرابوون، دوای دەستپێکردنی، رۆژی یەکشەممە، بۆ گرتنی سێیەکی شاری دێرە زور كه‌ له‌ژێی ده‌ستی رژێمدایه‌ و هه‌روه‌ها فڕۆکەخانەی سەربازی نزیك شارەکە.

بەگوێرەی راپۆرتەکان زیاتر لە 150 کەس لە شەڕەکەدا کوژراون.

بەگوێرەی سەچاوەیەکی سەربازی و روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، فڕۆکە جەنگیەکانی سوریا و هاوپەیمانەکانی هێرشی چڕوپڕیان ئەنجامداوە بۆ راگرتنی پێشڕەویی گروپەکە.

داعش سێشەممە هەوڵیدا بۆ دروستکردنی به‌ربه‌ستێك له‌ دوکەڵ بۆ پاراستنی بنکەکانی لە هێرشی ئاسمانی نوێ.

روانگەکە وتی: "داعش تایە و بەرمیلی نەوتی خاوی ئاگردا لە دێرە زور" بۆ دروستکردنی بەربەست دژی فڕۆکەجەنگیەکان.

روانگەکە رایگەیاند کە لە رۆژی شەممەوە، 46 شەڕکەری رژێم و 75 ئەندامی داعش کوژراون لەگەڵ کوژرانی 30 کەسی مەدەنیش.

بەرپرسی دێرە زور 24، عومەر ئەبو لەیلا، کە هەواڵ بڵاودەکاتەوە لەسەر رۆژهەڵاتی شارەکە، رایگەیاند کە داعش 10 شەڕکەری رژێمی کوشتووە، شەوی سێشەممە، "لەڕێی رۆیشتنی زرێپۆش بەسەر جەستەیاندا."

عومەر وتی کوشتنە قێزەونەکە لەناو گەڕەکەکانی ژێر دەستی داعشدا رویداوە لە شارەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500