هه‌واڵه‌كانی عێراق

سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا داوادەکەن "پاڵەوانانی" سوریا خەڵاتبکرێن

داواکاریەکان لە ئەڵمانیا پەرەیانسەند رۆژی چوارشەممە (10 تشرینی یەکەم) بۆ رێزلێنان و خەڵاتکردنی سێ "پاڵەوانی" سوری کە "http://diyaruna.com/ar/articles/cnmi_di/newsbriefs/2016/10/11/newsbrief-06" target="_blank" هاونیشتیمانیەکی خۆیان دەستگیرکرد بەگومانی پلاندانان بۆ تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی بەرلین، ئاژانسی فرانس پریس رایگەیاند.

شارەزایەکی بەرگری لە پارتی سۆشیاڵ دیموکرات، جۆهانس کارس، بە بیڵد دەیلی وت: "پیاوە گەنجەکان شایانی خەڵاتی فیدڕاڵی کرۆس مێریتنن،" کە مەبەستی باڵاترین خەڵاتی رێزلێنانی ئەڵمانیا بوو بۆ خەڵکی مەدەنی.

کارس وتی: "ئەوەی کە ئەوان کردویانە بەڵگەی رێزلێنانی زۆریانە بۆ ئەو وڵاتەی میوانداری کردون، ئەڵمانیا... سەختە هیچ شتێك بێنیتە پێش چاوت کە لەوە زیاتر نیشانەی ئاوێتەبوونی ئەم کۆمەڵە بێت (لەم وڵاتەدا). ئەمە کارێکی نمونەییە."

هەروەها چەند سیاسەتمەدارێك داوایان لە حکومەت کرد کە بەپەلە مافی پەنابەری بداتە ئەو سێ کەسە.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمان، ئانسگەر هێڤڵینگ، وتی: "ئەوەی ئەم سیانە کردویانە دەستکەوتێکی ئازایانەیە و جێی پێزانینە."

هێڤڵینگ بە دەیلی بەرلینەر زێیتەنگی وت: "داواکاری پەنابەری ئەوان دەبێت بەخێرایی تاوتوێ بکرێت... و بەدڵنیاییەوە دەبێت رێگایەك هەبێت بۆ خەڵاتکردنی ئەوان بۆ پابەندبونەکەیان."

سێ سوریەکە بێئاگایانە کەسێکی تەمەن 22 ساڵی هەڵاتوو لە دادگا، جابر بەکر، کە لێکۆڵەرەوان باوەڕیان وایە پەیوەندی بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە هەیە، بانگهێشتکردبوو بۆ مانەوە لە شوقەکەیان لە رۆژهەڵاتی شاری لەپزینگ.

دواتر بۆیان دەرکەوت کە پۆلیس بەدوای بەکردا دەگەڕێت. پۆلیس رۆژی شەممە هەڵیانکوتایە سەر شوقەکەی و کیلۆ و نیوێك تەقەمەنی لەماڵدادروستکراویان دۆزیەوە.

دوای بینینی داواکاری پۆلیس بە زمانی عەرەبی لەسەر فەیسبوك بۆ پێدانی زانیاری، سێ سورییەکە بەپەلە بەسەر هەڵاتوەکەدا زاڵدەبن و دەیبەستنەوە و بانگی ئەفسەرانی پۆلیس دەکەن تا دەستگیری بکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500