چالاکوانی یەزیدی و دیلی پێشوی دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، نادیە موراد، رۆژی دووشەممە (10 تشرینی یەکەم) خەڵاتی چوارەمی ڤاکلاڤ هاڤێڵی ئەنجومەنی ئەوروپای بۆ مافەکانی مرۆڤ پێبەخشرا.
خەڵاتەکە، بە بەهای 60,000 یۆرۆ (66,000 دۆلار)، رێزلێنانە بۆ کاری باش بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ. خەڵاتەکە لەکاتی دانیشتنیکی پەرلەمان لە شاری ستراسبۆرگ لە فەرەنسا پێشکەشکرا.
ساڵی 2014، لە تەمەنی 21 ساڵیدا، موراد لەگەڵ هەزاران ژن و منداڵی تر لەلایەن داعشەوە رفێنران لە باکوری عێراق. ئەو وەكو بەندە گیراو دەستدرێژی کرایەسەر بۆ ماوەی سێ مانگ تا توانی هەڵبێت و رابکات بۆ ئەڵمانیا.
دوای ئەمە، بووە چالاکوانیکی مافەکانی مرۆڤ و گرفتی یەزیدیەکانی گەیاندە ئەوپەڕی دونیا، بەتایبەتی کێشەی دەستدرێژی سێکسی و بازرگانیکردن بەو ژن و منداڵانەی کە لەلایەن داعشەوە گیران.