هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەڵمانیا پەنابەرێکی سوری دەستگیردەکات بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش

پەنابەرێکی سوری 16 ساڵان لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا بەگومانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و پلاندانان بۆ تەقینەوەیەك، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (21 ئەیلول) رایگەیاند.

ئەم هەرزەکارە کە پێدەچێت لەم دواییانەدا بەرەو رادیکاڵبوون چووبێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزی تایبەتدا دەستگیرکرا لە درەنگانێکی سێشەممەدا لە کەمپێکی پەنابەران لە شاری کۆڵن، پۆلیس و داواکارانی گشتی ناوخۆیی لە بەیاننامەیەکدا وتیان.

بەگوێرەی بەیاننامەکە ئەو زانیاریانەی لە تەلەفۆنە مۆبایلەکەیەوە دەستکەوتوون ئەوە دەردەخەن کە لە پەیوەندیدا بووبێت لەگەڵ کەسێك لە دەرەوەی وڵات کە پەیوەندیی لەگەڵ داعش هەیە و "ویستوێتی لاوانی سوری هانبدات [بۆ چوونەناو گروپەکەوە]".

داواکاری گشتیی ناوخۆیی، ئوڵف ڤیڵوهن، وتی لێکۆڵەرەوان زنجیرەیەك نامەی ئۆنلاینیان دۆزیوەتەوە کە بریتیبوون لە "رێنمایی بۆ دروستکردنی بۆمب" و ئامۆژگاری دەربارەی ئەوەی چۆن گەورەترین زیان ببەخشیت.

لێپرسراوانی ئاسایشی دەوڵەتیی ئەڵمانیا لەو باوەڕەدان ئەم لاوە "هەڕەشەیەکی جددی" بووە و تیمێکی 35 کەسییان لە لێکۆڵەرەوان تەرخانکردووە بۆ ئەم کەیسە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500