هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەیارمەتی سوریەکان، پۆلیسی ئەڵمانیا گومانلێکراوێکی داعشی بەتۆمەتی دانانی بۆمب داستگیرکرد

پیاوێکی سوری گومانلێکراو بە پلاندانان بۆ هێرشێكی بۆمبی و بوونی پەیوەندی لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستگیرکرا رۆژی دووشەممە (10 تشرینی دووەم) لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە بە یارمەتی سێ هاونیشتیمانی خۆی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

جابر بەکری تەمەن 22 ساڵ پێشتر بەئاستەم دەربازی بوو لەدەست پۆلیس رۆژی شەممە کاتێك کە کۆماندۆکان هەڵیانکوتایە سەر شوقەکەی و کیلۆ و نیوێك ماددەی TATPیان دۆزیەوە کە مادەیەکی تەقەمەنیەوە لەماڵەوە دروستکراوە و هەمان مادەیە کە لەلایەن هێرشبەرانی هێرشەکەی پاریس و بروکسلیش بەکارهات ساڵی رابردوو.

بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە لە رۆژئاوای ویلایەتی ساکسۆنی، جیۆرج میشەیڵس، وتی تەقەمەنیەکان "نزیكەی حازربوون، یان تەنانەت ئامادەبوون بۆ بەکارهێنان". رایگەیاند کە گومانلێکراوەکە بەڕوونی خەریکی ئامادەکردنی "بۆمبێك بووە، ئەگەری هەیە لەشێوەی پشتێنێکی بۆمبڕێژکراودا بێت".

دوای گەڕان بەدوای پیاوەکەدا لە کۆتایی هەفتەدا، دواجار پۆلیس توانی پیاوەکە دەستگیربکات بەیارمەتی سێ هاونیشتیمانی سوری، کە بەکریان لە شوقەکەی خۆیاندا دەستبەسەرکردبوو لە رۆژهەڵاتی شاری لایپزیك.

میشەیڵس وتی: "شایەتحاڵێك هاتە لای بنکەی پۆلیس و وتی کە بەکری ناسیوەتەوە... و وێنەیەکی بەکری لە مۆبایلەکەیدا هەبوو."

"هەروەها وتی کە هاوەڵەکانی بەسەریدا زاڵبوون و بەکریان بەستووەتەوە، و داوایکرد کە ئیمە پێویستە بچینە شوقەکەی."

پۆلیس رەتیکردەوە کە زانیاری زیاتر بدات لەسەر ئەو سوریانەی کە زانیاریان بە پۆلیس داوە لەترسی تۆڵە سەندنەوە لە دژیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500