هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق لە نزیك موسڵ جێگیردەکرێن

یەکەی تازەی سەربازی نێردراون بۆ پارێزگای نەینەوا وەك بەشێك لە ئامادەکاریە بەردەوامەکان بۆ ئازادکردنی موسڵ لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی دووشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی بەرگری عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "سوپا بەردەوامە لە ئامادەکاریەکان بۆ جەنگی موسڵ و بەخێرایی دەدەین بەسەر دوژمن دا و دەیانبەزێنین."

رەسوڵ وتی یەکە تایبەتەکانی شەڕکەرەکان، کە بە مەشقی چڕوپڕدا رۆیشتون لەسەر دەستی شارەزایانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پێشتر بەرەو موسڵ بەڕێکەوتون و لەنزیك شارەکە جێگیردەکرێن تا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەکە.

هەروەها وتی: "سوپا چەکی پێشکەوتوی بەدەستگەیشتووە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی خێرا و یەکلایکەرەوە دژی داعش."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500