هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەچنەناو گەیارە

هێزەکانی عێراق چەند بەشێکی گەیارەیان گرتۆتەوە کە 60 کیلۆمەتر باشوری موسڵە، ئەمەش دوای تێکشکانی پێگەکانی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە دەوروبەری شارەکە، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی سێشەممە (23 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق، کە پێکهاتبوون لە سوپا و ئاژانسی دژە-تیرۆر (CTA)، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەیانیی سێشەممە چونە ناو گەیارەوە و بەشەکانی باکوری شارەکەیان گرتەوە."

وتەبێژی دژە-تیرۆر، سەباح نوعمان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: " ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و لەئێستادا ئامانجەکانی دەپێکێت." وتیشی: " گەیارە پاکدەکرێتەوە و ئۆپەراسیۆنەکە خێرا پێشڕەویی دەکات، بەمەش پلانەکانمان بەهێز دەکات [...] بۆ دوا شەڕی رزگارکردنی موسڵ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500