هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرهەڵستیکردنی داعش لە موسڵ پەرەدەسەنێت

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق عەمید یەحیا رەسوڵ پێنجشەممە (11 ئاب) رایگەیاند بەرگری میللی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە شاری موسڵ لە پەرەسەندندایە.

رەسوڵ لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی گەنجان و چەند گروپێكی لۆکاڵی شارەکە ئەو بەرگریە بەڕێوە دەبەن.

وتی: "بەرگریەکە بریتیە لە هێرشکردنە سەر خاڵەکانی پشکنین و چاودێریکردنی چەکدارانی داعش لە شارەکە و هێرشەکانی دیکەش بە چەقۆ و چەك ئەندامانی دەوریەی پیادەی داعش بە ئامانج دەگرن."

وتیشی: "لە ئەنجامدا زۆر لە ئەندامانی داعش کوژراون و برینداربون."

باسی لەوەشکرد هێزەکانی عێراق لەگەڵ خەڵكی موسڵ لە پەیوەندیدان بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و دەستنیشانکردنی شوێنەکانی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500