هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبونەوەی بەپەلە لەبارەی سوریاوە ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبونەوەیەکی داخراو و بەپەلەی ئەنجامدا رۆژی هەینی (7 تشرینی یەکەم) بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دیپلۆماتکارەکان رایانگەیاند کە روسیا داوای کۆبونەوەکەی کرد بۆ گوێگرتن لە نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ستافان دی میستورا، کە دەبوایە قسە بۆ ئەنجومەنەکە بکات لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە جنێڤەوە.

پێشتر دی میستورا رەخنەی ئاراستەی روسیا کرد و وتی کە شارێکی بەبێ جیاوازی بۆردومانکردووە کە سەدان هەزار مەدەنی تێدابوو تەنیا بۆ پاکردنەوەی لە چەند سەد کەسێکی توندڕەو.

دی میستورا وتی: "ئێمە قسە لەبارەی 900 کەسەوە دەکەین کە بونەتە هۆکاری سەرەکی بۆ هێرشکردنە سەر 275,000 کەس."

پرسیاری کرد کە ئایا ئەمە دەبێتە پاساو بۆ "خاپورکردنی شارەکە؟"

هەروەها داوای لە جەنگاوەرانی بەرەی فەتحی شام کرد شاری حەلەب بەجێبهێڵن بە پێی رێکەوتنێك کە هێرشەکانی رژێمیش بوەستن لەسەر شارەکەدا.

پێش ئەنجامدانی کۆبونەوە داخراوەکەی رۆژی هەینی، فەرەنسا و بەریتانیا داوای کۆتایهێنان بە هەڵمەتی بۆردومانی روسیاو سوریایان کرد لەسەر حەلەب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500