نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا داوای لە لایەنە رکابەرەکان کردووە بەرپرسیارێتیی مێژوویی لەئەستۆبگرن و بە رێکەوتنێك بگەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی شەش-ساڵە پێش دەستپێكی گفتوگۆکان کە بڕیارە هەینی (24 شوبات) ئەنجامبدرێن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
دانوستانەکان بە فەرمی لە [بنکەی] نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف پێنجشەممە دەستیانپێکرد، لهكاتێكدا نێردراو ستافان دی میستورا ئومێدی كهمی پیشاندا بە هیچ پێشهوهچوونێك.
دی میستورا لە بۆنەی پێشوازییهكهدا وتی: "چاوەڕێی موعجیزە ناکەم." لەکاتێکدا هۆشداریشی دا بە ئاکامێكی ناههموار گەر گفتوگۆکان "دووبارە شکستبهێنن".
دانوستانکارەکانی رژێم بە ئۆپۆزسیۆن دەگەن لە گەڕی چوارەمی ئەو گفتوگۆیانەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە سازدراون، کە بارگاویین بە توندوتیژیی بەردەوام و بنبەست بۆ داهاتووی سیاسیی وڵاتەکە.
دی میستورا وتی رۆژی هەینی کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجامدەدات کە بەگشتی تەرخانکراوە بۆ کارڕاییکردن [ی گفتوگۆکان]. وتی "خەون"ی ئەو ئەوەبوو کە یەك گروپی ئۆپۆزسیۆن دروستببێت، بەڵام ناکۆکییە گەورەکان ماونەتەوە.
دۆخەکە -- لەڕووی خاك [بەدەستەوەبوون] و دبلۆماسییشەوە -- لەکاتی دوایین گەڕی گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە گۆڕاوە، بەوەی لەئێستادا ئۆپۆزسیۆن بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازتربووە دوای ئەوەی رژێم حەلەبی گرت.
لەكاتێكدا ددانی نا بە بەربەستە گەورەکاندا، دی میستورا داوای لە لایەنەکان کرد "پێکەوە کاربکەن".
وتیشی: "خەڵکی سوریا بەپەرۆشەوە کۆتایی ئەم شەڕەیان دەوێت و هەمووشتان دەیزانن... ئەوان چاوەڕوانی رزگاربوونن لە... ئازارچەشتن و خەوندهبینن به رێچکەیەکی نوێوه بۆ دەرچوون لەم مۆتهكهیه."