هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتووێژی سوریا هەڵوەشایەوە بەبێ بوونی پلانێك بۆ زیندووکردنەوەی ئاگربەست

کۆبونەوەیەکی باڵای نێودەوڵەتی لەبارەی قەیرانەکانی سوریا هەڵوەشایەوە رۆژی پێنجشەممە (22 ئەیلول) بەبێ هیچ رێککەوتنێك بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ئاگربەستە شکشتخواردوەی کە ئەمریکا و روسیا خولقاندیان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کێریی، و وەزیری دەرەوەی روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، و نێردەی 21 وڵاتەکەی تری گروپی پشتیوانی نێودەوڵەتی سوریا (ISSG) لە نیویۆرکن بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

دیپلۆماتکارە ئەمریکیەکە وتی کە ئەو ئامادەیە رۆژی هەینی دوبارە لەگەڵ لاڤرۆڤ کۆببێتەوە بۆئەوەی بزانێت ئاخۆ هیچیان پێدەکرێت.

بەڵام نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی لە سوریا، ستیفن دیمستورە، رەشبین بوو، و وتی کە "کۆبونەوەیەکی درێژخایەن، ئازاربەخش، نائومێدکەر" بوو.

لە حەڵەب، ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆننشین موشەکباران کران و هێزەکانی رژێم ئامادەکراون بۆ هێرشێکی زەمینی بۆ گرتنەوەی شارەکە.

نزیکەی 30 هاوڵاتی، لەناویاندا چەندین منداڵ، کوژراون و چەندینی تریش بریندار بوون لە هێرشە ئاسمانیەکاندا، روانگەی سووری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500