هه‌واڵه‌كانی عێراق

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و روسیا کۆدەبێتەوە

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ستیفن دی میستورا رۆژی سێشەممە (26 تەمموز) گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و روسیا دەکات لە جنێف، بۆ زیندووکردنەوەی گفتوگۆی چەقیوی ئاشتیی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژیی شاندی ئەمریکا پاوڵ پۆتین وتی نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوە بۆ سوریا مایکڵ راتنی لە کۆبوونەوەکەدا دەبێت، لەکاتێکدا ئاژانسی هەواڵی رووسی ریا نۆڤۆستی وتی مۆسکۆ لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوە گینادی گاتیلۆڤەوە نوێنەرایەتیی دەکرێت.

وتەبێژی دی میستورا جێسی چاچین، کە کۆبوونەوەکەی پشتڕاستکردەوە، هیچ وردەکارییەکی دەربارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکە نەدا، بەڵام نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەیەکە هەوڵدەدات پڕۆسەی ئاشتی رزگاربکات کە هەندێك دەترسان رووبەڕووی داڕوخانی تەواوەتی بووبێتەوە.

لە سەرەتاکانی ئەم مانگەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێریی و هاوتا رووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ رایانگەیاند رێککەوتوون لەسەر "هەنگاوی کۆنکرێتیی" بۆ رزگارکردنی ئاگربەستی شکستخواردووی سوریا، کە هەنگاوێکی سەرەکییە پێش ئەوەی بتوانرێت دانوسانەکان دەستپێبکەنەوە.

کێری و لاڤرۆڤ دەبوو رۆژی سێشەممەش لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاسیا لە ڤێنشن، لاوس، کۆبنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500