هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرواری گفتوگۆکانی داهاتووی سوریا دەکەوێتە بەر گومان

کاتی دیاریکراوی گفتوگۆکانی سوریا لە جنێڤ کەوتە بەر گومان، رۆژی هەینی (27 کانونی دووەم) دوای ئەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند ناتوانێت پشتڕاستی راگەیاندنێکی روسیا بکاتەوە کە دەڵێت گفتوگۆکان دواخراون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لەکاتی کۆوبونەوە لەگەڵ کەسایەتییەکانی نێو چەند گروپێکی لاوەکیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە مۆسکۆ، وەزیری دەرەوە سێرگی لاڤرۆڤ وتی گفتوگۆکان کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بۆ 8 شوبات دانراون "دواخراون" تا کۆتایی مانگەکە.

بەڵام وتەبێژێك بەناوی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی میستورا وتی "پشتڕاستکردنەوە نەکراوە" بۆ ئەوەی گفتوگۆکان دواخرابن.

وتەبێژەکەی وتی کە دی میستورا دووشەممە کەوتەڕێ بۆ بینینی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس و زانیارییش بداتە ئەنجومەنی ئاسایش.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەلیساندرا ڤیلوچیش وتی لیستی ئەوانەی بانگێشتی جنێڤ کراون هێشتا تەواونەکراوە.

مانگی رابوردوو، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "بەنیازە" رۆژی 8 شوبات دانوستانەکان سازبکات، و دی میستوراش لەوکاتەوە ئەو رۆژەی بە "ئامانج" دیاریکردووە بۆ خولی نوێی گفتوگۆکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500