هه‌واڵه‌كانی عێراق

گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکان دەربارەی سوریا لە لۆزان و لەندەن دەکرێن

دووەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی دەربارەی توندوتیژیی کوشندەی سوریا رۆژی یەکشەممە (16 تشرینی یەکەم) ئەنجامدەدرێت لە لەندەن، دوای گفتوگۆی رۆژێكی پێشتر لە سویسرا، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیربی رایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێریی بەشداریی هەردوو کۆبوونەوەکە دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی "شێوازێکی هەمەلایەنە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، لەنێویاندا وەستاندنی بەردەوامی توندوتیژیی و دەستپێکردنەوەی گەیاندنی کۆمەکە مرۆییەکان".

کۆبوونەوەکەی شەممە لە لۆزان کێری و وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەکاتەوە "لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییە سەرەکییەکاندا" لەکاتێکدا لە گفتوگۆکانی یەکشەممەدا پێدەچێت کێریی قسە بۆ هاوتا ئەوروپییەکانی بکات.

لاڤرۆڤ وتی تورکیا، سعودیەی عەرەبی و رەنگە قەتەریش بەشداریی لە گفتوگۆکانی شەممەدا بکەن.

نیوزلەندە، ئەندامێکی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان, رۆژی چوارشەممە بڕیارنامەیەکی خستەڕوو کە داوای کۆتاییهێنانی بە هێرشە ئاسمانییەکان کرد لە شاری حەلەبی سوریا، لەکاتێکدا رژێم و هاوپەیمانانی بەردەوامن لە هێرشکردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500