هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا کۆتایی ئاگربەستە لاوازەکە رادەگەیەنێت

هێزە چەکدارەکانی سوریا رۆژی دوشەممە (19 ئاب) رایگەیاند کە ئەو ئاگربەستە یەك هەفتەییەی لەلایەن ئەمریکا و روسیاوە بەدەستهێنرا، کۆتایی هات و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی تۆمەتبارکرد بە شکستپێهێنانی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی (سانا)ەوە بڵاوکرایەوە، سوپای سوریا رایگەیاند ئەو وەستاندنی شەڕەی هەفتەی پێشوو رایگەیاند کۆتاییهات و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی تۆمەتبارکرد.

رۆژی دووشەممە توندوتیژی لەسەرانسەری وڵاتدا زیادیکرد راپۆرتەکان باسیان لە بوونی پێکدادانی توند کرد لە خۆرهەڵاتی دیمەشق و کوژرانی منداڵێك لە تۆپبارانی رژێمدا لە کەنارەکانی حەلەب.

روانگەی سوریا بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە 12 ئەیلولەوە، کاتێك ئاگربەستەکە دەستیپێکرد، 27 مەدەنی، لەناویاندا نۆ منداڵ، لەو ناوچانە کوژراون کە بڕیاربوو شەڕی تێدا بوەستێنرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500