هه‌واڵه‌كانی عێراق

دانوستانی ئاشتی لە سوریا بەهۆی شەڕەوە روبەڕوی مەترسیی دەبێتەوە

نزیکەی دوانزە لایەنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گفتوگۆیان دەربارەی دانوستانی ئاشتیی نوێ هەڵپەساردووە، رژێمیان بە پێشێلکردنی ئاگربەستە چوار-رۆژەکە تۆمەتبارکرد بە هێرشبردنە نزیك دیمەشق کە تا سێشەممە (3 کاونونی دووەم) بەردەوام بوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەو بڕیارە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو پرۆسەیەی لەلایەن روسیا و تورکیاوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە بە ئاگربەستێك دەستیپێکرد و مەبەست بوو ئەم مانگە بگاتە دانوستان لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان.

ئاگربەستەکە هێمنی گەڕاندەوە بۆ بەشێکی گەورەی وڵاتەکە بەڵام بەهۆی توندوتیژیی هەڕەمەکییەوە کەمبایەخ کرا، بەتایبەتی لە ناوچەی وادی بەرادە لە باکوری دیمەشق کە سەرچاوەی ئاوە بۆ پایتەخت.

هێزەکانی رژێم، بە پاڵپشتی چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی بەردەوامبوون لە فشارکردن لەڕێی هێرشێکی دوو هەفتەییەوە لە وادی بەرادە، سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی لە 30 کانونی یەکەم دەستیپێکرد.

ئێوارەی دووشەممە دوانزە گروپی ئۆپۆزسیۆن لە بەیاننامەیەکدا "راوەستانی هەموو گفتوگۆیەك پەیوەست بە دانوستانی ئەستانەیان" راگەیاند.

وتیان پەیوەستن بە ئاگربەستەکەوە، بەڵام رژێمیان تۆمەتبارکرد بە "پێشێلکاریی گەورە و بەردەوام، بەتایبەتی لە ناوچەکانی وادی بەرادە و غۆتەی خۆرهەڵات".

روانگەی سوریا بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند شەڕ لە وادی بەرادە سێشەممە بەردەوامبوو، بەوەی هێزەکانی رژێم بە کۆپتەر و تۆپخانە هێرشیانکرد، دوای پێشڕەوییان رۆژی دووشەممە لە دەوروبەری کانی عەین فیجە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500