هه‌واڵه‌كانی عێراق

خۆكوژێك 51 کەس دەکوژێت لەنزیك شارۆچکەیەکی سوریا کە له‌ داعش سه‌ندراوه‌ته‌وه‌

خۆکوژێك هێرشیکردەسەر جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەدەرەوەی شارۆچکەی باب رۆژی هەینی (24 شوبات) و بووە هۆی کوژرانی 51 کەس و برینداربوونی چەندانی تر، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

تەقینەوەکە تەنیا چەند كاتژمێرێك هات دوای سه‌ندنه‌وه‌ی شارۆچکەکە لە دەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەلایەن شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ بە پاڵپشتیی تورکیا.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە خۆکوژەکە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە لەدەرەوەی ناوه‌ندێكی فەرماندەیی ئۆپۆزسیۆندا لە گوندی سوسیان، بەدووریی هەشت کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی بابه‌وه‌.

هیچ بەرپرسیارێتیەکی دەستبەجێ رانەگەیەنرا لە هێرشەکە، بەڵام شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن داعشیان تۆمەتبارکرد، کە بەرگرییەکی سەختی کرد بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك لە بابدا.

فەرماندەی مەیدانی لە لیوای موعتەسه‌م، ئەبو جەعفەر، وتی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و سەربازانی تورك و خەڵکی مەدەنیی باب داوای کۆبونەوەیەکیان کردبوو لە سوسیان "بۆ رێکخستنی شێوازێکی ئەمنی و دانانی پلانێك بۆ بنیاتنانەوەی باب."

جەعفەر بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەم زانیاریە گەیشتە شانە نوستووەکانی (داعش) كه‌ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویان ئامادەکرد" کە لە سوسیان تەقیەوە، نزیکەی کاتژمێر 8 بەیانی.

لەروداوێکی تردا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم، وتی دوو سەربازی تورك کوژراون رۆژی هەینی لە هێرشێکی خۆکوژیدا لە باب کە پشکنینی رێگاکانیان ئەنجامدەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500